خانەقین

بەم رەمەزانە گروپێک لەسەر دزى دەستگیرکران

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

زیاد لە شانز ماڵ لە شوێنی جیاوازى خانەقین دز چۆتە سەریان و کەل و پەلی جۆراوجۆریان بردووە، پۆلیسیش دەستگیرى کردوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی خانەقین بە 964ـى وت، بە پلانێکی تۆکمە بەشی نەهێشتنی تاوان لە پۆلیسی خانەقین توانی گروپێکی سێ کەسی لە خانەقین دەستگیر بکات کە دزییان لە چەندین ماڵێکى خانەقین کردووە و کۆمەڵێک کەلوپەلی جیاوازیشیان پێگیراوە و چەکیشى تێدا بووە.

بە قسەى سەرچاوەکە، گروپەکە ژمارەیەک دزیان لە گەڕەکى سیروانى خانەقین ئەنجامداوە و لە بارەى شێوازى دزییەکانیشەوە ئەو سەرچاوەیە وتى،”گروپەکە بە ئاسایى لە دەرگاى ماڵانیانداوە و کە زانیویانە ماڵەکە کەسى لێنیە، چوونەتە ژوورەوە و دزییەکەیان ئەنجامداروە”.

یەکێک لەو کەسانەى کە دزییەکەى لێکراوە دانیشتوى گەڕەکى دارەکونارەیە، ئەو کە ناوەکەى لاى 964 پارێزراوە وتى،”لە مانگى شوبات دزی لە ماڵمان کراوە و لەو کاتەدا لەماڵ نەبووین”.

دزەکان لەو ماڵەدا حەوت ملیۆن دینار و بڕێک زێڕیان لەگەڵ خۆیان بردووە، هەر بۆیە هەمان شەو ئەو خاوەن ماڵە لاى پۆلیس سکاڵا تۆمار دەکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"دزێک" لە سلێمانی دەستگیر کرا