هاندەرانى یانەى هەولێر لە کاتى بەرکردنەوەى ئاڵاى یانەکەیان. وێنە: پەڕەى یانەى هەولێر
یەکسان بوو
هەولێر نەیتوانى لە یانەى کۆتا ریزبەندى بباتەوە
964+
وریا فەتاح
یانەى هەولێر بە گۆڵێک لەگەڵ نەفتى ناوەڕاست یەکسان بوو و دوو خاڵى گرنگى لەدەستدا.
لە یارییەکانى گەڕى 20ـى خولى ئەستێرەکانى عێراقدا، یانەى هەولێر بووە میوانى یانەى نەفتى ناوەڕاست و هەردوولا بە گۆڵێک و بە خاڵێک لە یارییەکە هاتنە دەرەوە.
لە خولەکى 88ـى یارییەکەدا، ئەمجەد رازى بە لێدانى سزا هەولێرى بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام لە هەناسەکانى کۆتایى یارییەکەدا نەفتى ناوەڕاست گۆڵى بەرامبەربوونەوەى تۆمارکرد و هەولێرى لە بردنەوە و سێ خاڵى یارییەکە بێبەشکرد.
یانەى هەولێر خاوەنى 23 خاڵە و لە پلەى چواردەى خولى ئەستێرەکانى عێراقدا جێگیر بووە، نەفتى ناوەڕاستیش لە خانەى کۆتاییدایە و تەنیا 10 خاڵى کۆکردووەتەوە.