جێبەجێکارێکی لەسێدارەدان لە تارانی پایتەختی ئێران لە ماوەکانی رابردوو
لە تاران
بەندکراوێکی “ژن ژیان ئازادی” سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو
964+
توانا نەقی
دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەر بەندکراوێک سەپاند کە لە سەرووبەندی گیراوانی بزوتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، شەهریار بەیات، بەندکراوی تەمەن 64 ساڵی خەڵکی شاری شەهریاری سەر بە پارێزگای تاران، لەلایەن لقی 13ـەی دادگای تاوانەکانی یەکی پارێزگای تاران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
دەشڵێت، ئەو سزایەی سەپێنراوە بەسەر شەهریار بەیات دوای پشکنینی مۆبایلەکەی بووە و دەرکەوتووە وێنە و پۆستی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردنەوەتەوە.
ئەوەش لەزاری هاوڕێیەکی ئەو کەسەوە هاتووە، شەهریار بەیات لە بەشی دووەمی دۆسیەکەی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕش بە تۆمەتی “دروستکردنی گروپ” سزای 10 ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند و گرووپ” سزای 5 ساڵ بەندکران، لەسەر تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە خامنەیی و خومەینی” دوو ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت” یەک ساڵ بەندکران و سەرجەم سزای 18 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو کەسەی سزای لە سێدارەدانەکەی بۆ دارکراوە لە 25.10.2022 لە سەروبەندی ناڕەزایەتییەکانی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی بە دروشمی “ژن ژیان ئازادی” دەستگیرکراوە.
سزای لەسێدارەدان سەپێندرا بەسەر هاوڵاتییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان