شەقامەکانیشی بەکرێداوە

لە سەرچنار گەراجێک لەسەر وەرگرتنی پارەی زیاد داخرا

964+

ژووری هەواڵ

لە گەڕەکی سەرچنار، گەراجێک بەهۆی وەرگرتنی پارەی زیاد لە شۆفێران داخرا، قایمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت، گەراجەکە لە بەرامبەر راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامە گشتییەکانیش پارەی وەرگرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1.4.2023، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان بڕیاریان دا بە داخستنی گەراجێک کە لە گەڕەکی سەرچنارە و بۆ وەستانی دوو کاتژمێر بڕی دوو هەزار دیناری لە شۆفێران وەرگرتوە.

“بەپێی رێنماییەکان، پێویستە ئەو گەراجانەی کە گۆڕەپانەکەیان قیر یان چیمەنتۆ کراوە و سەرداپۆشراون بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل لە ماوەی یەک بۆ پێنج کاتژمێردا، تەنیا هەزار و 500 دینار وەربگرێت، بەڵام گەراجی نامۆ بۆ وەستانی تەنیا دوو کاتژمێر بڕی دوو هەزار دیناری لە شۆفێران وەرگرتوە”، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.

دەشڵێت، راپۆرتی لیژنەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لەگەڵ دروستکردنی ئاستەنگی هاتوچۆ لەو ناوچەی، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی گەراجەکە بەکرێدانی شەقام و کۆڵاکانە لە کاتێکدا ئەو شوێنانە موڵکی گشتین و هەموو هاوڵاتییەک دەتوانێت بە خۆرایی ئۆتۆمبێل بوەستێنێت و بەکاریان بهێنێت.

بە وتەی زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بۆ 964ی راگەیاند، زۆرینەی گەراجەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەناو شاری سلێمانی ستاندارد نین و زەوییەکی چەند سەد مەترین و زۆرینەیان خانووی کۆن بوون و تێکدراون و کراون بە گەراج، هیچ مەرجێکی ستانداردی گەراجیان تێدا نییە.

شارەوانی سلێمانی: زۆرینەی گەراجەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێل...

شارەوانی سلێمانی: زۆرینەی گەراجەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێل ستاندارد نین