هی مانگى 12ـى ساڵى پاره‌

سبه‌ینێ وانه‌بێژانى سۆران شایسته‌ داراییه‌كانیان وه‌رده‌گرن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ینێ 2.4.2024 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى مانگى 12ـى ساڵى 2023 ـى وانەبێژان بكرێت، له‌ كاتێكدا تا ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هیچ په‌روه‌رده‌یه‌ك دابه‌ش نه‌كراوه‌.

سیامه‌ند ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌نجینه‌ى ئیداره‌ى سۆران به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌ سبه‌ینێوه‌ هه‌ر چه‌كێكی پاره‌ بۆ شایسته‌ داراییه‌كانى مانگى 12 بێته‌ لایان خه‌رجی ده‌كه‌ن.

وتیشی “ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ دراوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌كارییه‌كانمان زووتر ئه‌نجامدا و ئێستا ئاماده‌ین بۆ دابه‌شكردنى شایسته‌ داراییه‌كانیان”.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ گه‌نجینه‌ى سۆران به‌ 964ـى داوه‌، مانگانه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ شایسته‌ داراییه‌كانى وانه‌بێژان دابه‌ش ده‌كرێت.

964 ده‌زانێت 40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌ هه‌رێمى كوردستان شایسته‌ داراییه‌كانى مانگى 11ـى ساڵى 2023 یان وه‌رگرتووه‌.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستان.

بەپێی رێنمایی ژمارە 14ـی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، شایسته‌ى داراییان مانگانه‌ لە نێوان 250- 350 هەزار دینار و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش له‌نێوان 250 – 400 هەزار دینار بۆ خەرج دەکرێت.

لێدوانی وەزارەتی پەروەردە بۆ 964 لەبارەی تۆمارکردنی وان...

لێدوانی وەزارەتی پەروەردە بۆ 964 لەبارەی تۆمارکردنی وانەبێژان