"کۆتا وادەیە"

کۆمسیۆن: تا 12ی شەو لیستی ناو پاڵێوراوەکانیان وەردەگرین

964+
ئەحمەد مستەفا

ئۆفیسەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان عێراق، تا کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو 31.3.2024، ناوی پاڵێوراوانی پارت و پاڵێوراوە سەربەخۆکان وەردەگرن، تائێستا، لە ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن هەشت پارت و هاوپەیمانی، رێکارەکانیان ئەنجامداوە.

فەرهاد ئەسعەد شێتنە، بەرپرسی هۆبەی لایەنە سیاسییەکان لە لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تاوەکو کاتژمێر 02:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پارتی و یەکێتی لیستی کاندیدانیان تۆمارنەکردووە، هەروەها پارتەکانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی، یەکگرتووی ئیسلامی، بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی نیشتمانی لیستی کاندیدانیان پێشکەش کۆمیسیۆن کردووە.

ئەو بەرپرسەی لقی هەولێری کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو لە دوام دەبین بۆ تۆمارکردنی لیستی کاندیدانی حزب و هاوپەیمانیەتیە سیاسییەکان. تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەکە بۆ چەند رۆژێکی دیکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نەدراوە.

پێشتر لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان، ئەنجومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە دووبارە پێکهێنانى دەستەى دادوەرى هەڵبژاردنەکان کە تایبەتە بە پێداچوونەوە بەو تانانەى لەلایەن ئەنجوومەنى کۆمیسیاران یاخود زیانمەندان لە بڕیارەکانى ئەنجومەن پێشکەشدەکرێن.

دەستەى دادوەرى هەڵبژاردنەکان لە پێنج دادوەر پێکدێت، سیانیان عەرەب و دوانیان کوردن کە پێکهاتوون لە:

حسێن فوئاد منعم، جێگرى سەرۆکى دادگاى پێداچوونەوەى فیدراڵی/ سەرۆک
جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرپەرشتیارى دادوەرى لە سەرۆکایەتى دەستەى سەرپەرشتیاری دادوەرى / ئەندامى سەرەکى
رەمەزان حەسەن عوبێد، جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى دهۆک/ئەندامى سەرەکى
ئەحمەد عەلى خەڵەف/ دادوەرى دادگاى پێداچوونەوەى فیدراڵى/ئەندامى یەدەگ
کامەران حەسەن فەرەج/ جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى سلێمانى/ ئەندامى یەدەگ

کۆمسیۆن 9 رۆژی بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی حزبەکان دیاریک...

کۆمسیۆن 9 رۆژی بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی حزبەکان دیاریکرد