لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون
دوو کرێکار کەوتنە خوارەوە و گیانیان لەدەستدا
964+
دیلان محەمەد جەزا
بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە کاتی کارکردندا دوو کرێکار “هەڵگری رەگەزنامەی سوری” کەوتونەتە خوارەوە.
سامان نادر بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرا بە 964 وت، دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە کاتی کارکردن کەوتونەتە خوارەوە و گیانیان لە دەستداوە.
باسی لەوەکرد، ئێستا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی کراوە، دوو کرێکارەکە لە دایکبووی ساڵەکانی 2005 و 1975 بوون.
بەگوێرەی زانییاریەکانی 964 ئەو پڕۆژەیەی ئەمڕۆ بەیانی ئەو دوو کرێکارە تیایدا گیانیان لەدەستدا هەمان ئەو پڕۆژەیە کە ساڵی پار لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی کرێنێک چەند کرێکارێکی دیکە گیانیان لەدەستدا.