هەواڵەکان
خانەنشینان موچەیان وەرگرت و هاوڵاتییەکیش لە مردن رزگار کرا
964+
ژووری هەواڵ
له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا هاوڵاتییه‌ك له كۆیه بارى ته‌ندروستى تێكده‌چێت و تا ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه، دڵى ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام تیمه پزیشكییه‌كانى به‌شی فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى د. خالید له‌و قه‌زایه بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى كاتژمێرێك، توانیان بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ ژیانى ئاسایی خۆى.
هاوڵاتییه‌كی کۆیە دڵى له لێدان كه‌وت و گه‌ڕایه‌وه بۆ ژیان
دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر، له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه دابه‌شكردنى موچه‌ی مانگی شوبات ده‌ستیپێكرد، خاوه‌ن پێداویستانی تایبه‌ت یه‌كێك له‌و توێژانه‌ن، كه ئه‌مڕۆ موچه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ناڕه‌زایی به‌دواى خۆیدا هێناوه.
موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستانی تایبه‌ت به لێبڕینه‌وه دابه‌ش كرا
له پێنجوێن ناڕه‌زایه‌تییه‌كى فراوان له‌به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانى ئه‌و شاره له په‌رله‌مانى عێراق دروستبووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كاتى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى یاسای قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی موڵک و ماڵ لە سەردەمی رژێمی پێشوو بەعـس، باسیان له پێنجوێن نه‌كردووه.