48 کاتژمێری داهاتوو

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

964+

بەهرە محەمەدئەمین

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەمێک لەمەوبەر لە راگەیەندراوێکدا کەشی پێشبینیکراوی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە و سبەیش، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم، پێشبینی کردووە ئەمرۆ پلەکانی گەرما 1-2 پلە بەرزتر ببنەوە بەراورد بە دوێنێ و بەیانیش لە ئەمڕۆ گەرمتر دەبێت.

هەر بە پێی پێشبینییەکان، لەم دوو رۆژەدا بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 30 پلەیە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەرانە و 17یە، ناوچەکانی دیکەش بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە پێشبینیکراون:
هەولێر : 26
سلێمانی : 24
دهۆک : 25
کەرکوک : 28
هەڵەبجە : 25
زاخۆ : 25
سۆران : 23

بە گوێرەی ئەو پێشبینی و پلە گەرمییانەی کەشناسی رایگەیاندوون ئەمڕۆ شەممە کەشی هەندێک شوێن بەراورد بە شەممەی رابردوو زیاتر لە 10 پلە گەرمتر دەبێت.

کەشناسی: ئەم هەفتەیە 10 پلە گەرمتر دەبێت لە هەفتەی پێشوو

کەشناسی: ئەم هەفتەیە 10 پلە گەرمتر دەبێت لە هەفتەی پێشوو