سێ مانگە وەریان نەگرتووە

پاکەوانی نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای پێدانی مووچە دەکەن

964+

عومەر فەتاح ــ  هەڵەبجە

پاکەوانەکانی نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە ماوەی سێ مانگە هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتووە و ئەمڕۆش بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەسەر ئەو گرفتە بەشێک لەو پاکەوانانە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای پێدانی موچەکانیان کرد.

نێچیر محەمەد وەک چاودێری کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە دەوام دەکات و یەکێک بوو لە بەشداربوانی گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، ئێمە 163 پاکەوان و شەش چاودێرین ئەرکی خاوێنکردنەوەی سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکان لە ئەستۆی ئێمەیە ماوەی سێ مانگە موچەمان وەرنەگرتوەو وابەرەو جەژنیش دەڕۆین و زۆر پێویستمانە بۆیە ئەمڕۆ گردبوینەتەوە و داوای چارەسەری ئەم گرفتە دەکەین.

وتیشی، هەموو موچەی ئەوان 316 هەزار دینارە و ئەم گرفتە هەموو ساڵێک دووبارە دەبێتەوە و دەبێت بێینە سەرشەقام و دەنگ هەڵبڕن ئەوکات دێن بەدەم داواکاریەکەیانەوە.

پەیامنێری 964 بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ئەم گرفتە پەیوەندیکرد بە بەرپرسانی تەندروستی هەڵەبجەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندیەکانیان نەدایەوە.

ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە لەزۆرینەی فەرمانگە و ناوەندە تەندروستیەکانی هەڵەبجە و شارەکانی دیکەش دەوام راگیراوە و بایکۆت کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بەهۆی بایکۆتەوە داخرا

نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بەهۆی بایکۆتەوە داخرا