گەڕێندرایەوە ناو سروشت

بەرازەکەی چوارتا دەستگیر کرا

964+

دیلان محەمەد جەزا

دوێنێ بەیانی بەرازێک چوەتە ناو قەزای چوارتا و لە ناو قەزاکەدا سوڕاوەتەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەڵێت، دەست بەجێ دورمان خستووەتەوە.

مقەدەم کارزان نورەدین بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە 964ـی وت، دوێنێ بەیانی بەرازێک چوەتە ناو قەزای چوارتا و لەناو بازاڕی قەزاکەدا سوڕاوەتەوە، دەست بەجێ لەلایەن تیمەکانیانەوە گیراوە.

باسی لەوەکرد، بەرازەکە هیچ زیانێکی بە هاوڵاتیان نەگەیاندبوو، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی دارستانەوە گەڕێندراوەتەوە ناو ژینگەی خۆی.

ئەوەی خستەڕوو، بەراز لە ناوچەی شارباژێڕدا زیادیکردووە، بەڵام راوکردنی قەدەغەیە و بچێتە زەوی هەر هاوڵاتیەکەوە تەنیا دەتوانێت دەریبکات لە زەویەکەی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بە ڤیدیۆ: بەرازەکان رەز و باخی جوتیارانی پشدەریان شێوا...

بە ڤیدیۆ: بەرازەکان رەز و باخی جوتیارانی پشدەریان شێواندووە