بە ڤیدیۆ: بەرازەکان رەز و باخی جوتیارانی پشدەریان شێواندووە

964+
محەمەد عەلی

جوتیارێکی سنووری پشدەر ئەو زیانانە دەخاتەڕوو، کە بەر باخ و رەزەکەی کەوتووە و بەراز رەزەکەیان هەڵکۆڵیوە و زۆربەی بەرهەمەکانیان خواردووە و مێوەکانیان بڕیونەتەوە.

دەیان جوتیاری دیکەش هەن کە بەراز زیانی بە رەز و باخەکانیان گەیاندووە و بەدەستیانەوە هەراسان بوون.

لەلایەکی دیکەوە، جەبار ئادەم بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر دەڵێت، جوتیار بۆی نییە بەرازەکان بکوژێت، چونکە غەرامەی لەسەرە، تەنیا دەتوانن ئاگادارمان بکەنەوە.

ئەوەی گرفتی جوتیارانی قووڵتر کردووەتەوە، ئەو تایبەتمەندییەی بەرازە، کە خۆراک دەکات بە پاشماوە و ئەوجا دەیخوات، هەر بۆیە رووبکاتە هەر رەز و باخێک جگە لەوەی دەیخوات، باقیەکەشی لە حەرام دەگێڕێت و ناهێڵێت کەس ئیستیفادەی لێبکات.

بەراز رەنجی جوتیارانی کفری بە

بەراز رەنجی جوتیارانی کفری بە "با" دەدات

بۆ راوی بەراز چوو بەڵام کوژرا

بۆ راوی بەراز چوو بەڵام کوژرا