شەقامى 100 مەترى هەولێر
بەم شەوە رووداوێکى هاتووچۆ گیان لەدەستدانى لێکەوتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
کەمێک لەمەوبەر، لە شەقامى 100 مەترى هەولێر رووداوێکى سەختى هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا.
ئەحمەد شەمزین، پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکەیە و رایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 1:20 خولەک لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە.
ئەو شوێنەى رووداوەکە تێیدا روویداوە، دەکەوێتە شەقامى 100 مەترى پێش بەنزینخانەى ئاکار و بەرامبەر رێستۆرانتى تودەى.
شایەتحاڵەکان دەڵێن، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان پەڕیوە بۆسەر شەقامەکە و دوو پیادەڕۆى کردووە بەژێرەوە.
بەپێى قسەى سەنتەرى فریاگوزارى خێرا بۆ 964، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانى لەدەستداوە و کەسێکیش بە سەختى بریندار بووە، بەڵام شایەتحاڵەکان دەڵێن خەڵکى دیکەش بریندار بوون.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح