شەش کۆگا سوتان

دواى نزیکەى سێ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دواى نزیکەى سێ کاتژمێر ئاگرى شەش کۆگاى پاککەرەوەى سەر رێگاى هەولێر بۆ کەرکوک کۆنتڕۆڵکرا و زیانێکى زۆرى مادى لێکەوتەوە.

کاروان میراودەلى وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت،”دواى 2 کاتژمێر و 40 خولەک، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا و ئێستا لە قۆناغى ساردکردنەوەداین و لە تەشەنەکردنەوە هێنامانە پۆوکانەوە”.

بە وتەى کاروان میراودەلى، بەرگرى شارستانى بە 11 تیم بەشدارى کردووە و لە هەموو لایەکەوە دەورى ئاگرەکەیاندا، چونکە ئاگرەکە زۆر بەرز بووە و ئەو کۆگایانەش کەرەستەکانى ناوەوەى بە جۆرێک بوون کە خیرا ئاگریان گرتووە.

چەند تیمێکى بەرگرى شارستانى لە شوێنى روداوەکە ماون، وەک وتەبێژى بەرگرى شارستانى باسى دەکات، تا بەیانى لێرە دەبن چونکە پاشکۆى ئاگر دەمێنێت.

تائێستا هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام بەپێى زانیارییە سەرەتایى و نافەرمییەکان زیانە مادییەکان بە دوو ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێن.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

مەحمەد ئابێ خاوەنی یەکێک لە کۆگاکان دەڵێت: ملیۆنێک دۆل...

مەحمەد ئابێ خاوەنی یەکێک لە کۆگاکان دەڵێت: ملیۆنێک دۆلار زیانمان پێگەیشتووە

دیواری کۆگاکان دەڕوخێنین بۆ ئەوەی بگەین بەسەرچاوەی ئا...

دیواری کۆگاکان دەڕوخێنین بۆ ئەوەی بگەین بەسەرچاوەی ئاگرەکە