"بكه‌ره‌كه‌ى ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام ناسراوه"
له گوندێكی شارباژێر زیاتر له 250 دار بڕاون و هه‌ڵكێشراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى شارباژێڕ، داربڕێك زیاتر له 250 دارى ته‌ڕ ده‌شێوێنێت، به‌شێكیان ده‌بڕێت و به‌شێكیان له ره‌گه‌وه هه‌ڵده‌كێشێت، پۆلیس ده‌ڵێت كه‌سه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه، به‌ڵام ناسراوه.
له گوندی تیمارى سه‌ر بە ناحیه‌ى سیوه‌یلى قه‌زاى شارباژێر ئه‌مه روویداوه.
بنکەی پۆلیسى دارستانی مێرگەپان دواى پێڕاگه‌یاندنیان ده‌چنه ئه‌م گونده و ده‌بینن 57 دارى ته‌ڕ بڕاون و 16 داریش هه‌ڵهێشراون و 200 ده‌وه‌نیش ده‌هێندراون و به‌شێكیشیان لێی سووتاندوون.
عه‌مید هێمن كه‌مه‌رخان، وته‌بێژى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى به 964ـى وت، كه‌سه سه‌رپێچیكاره‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام لاى ئه‌وان ناسراوه و بە زووترین كات ده‌ستگیر ده‌كرێت.
وتیشی “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سه‌رپێچیکار رێکخراوە و رادەستی دادوەریش کراوە” .