وردەکاری بڕیارەکە بە کوردی

دەوامی هەموو فەرمانگەکانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا هات

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا گۆڕانکاری لە کاتی دەوامی دامودەزگا فەرمییەکان ئەنجام بدات، 964 وەک خۆی هەموو بڕیارەکان دەکات بە کوردی

دەقی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی رێگاو بانەکان

دەوامی دامو دەزگا حکومییەکان
کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 2ی پاشنیوەڕۆ
فەرمانگەکانی ناوچەی سەوز
وەزارەتەکانی: دەرەوە، پلاندانان، کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو، ژینگە، کۆچ و کۆچبەران، پەیوەندییەکان، وەرزش و لاوان، رۆشنبیری، پیشەسازی و کانزاکان.
بانکی ناوەندی
دیوانی چاودێری دارایی
شارەوانی بەغدا
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی

کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ
سێ سەرۆکایەتییەکە
وەزارەتەکانی: ناوخۆ، بەرگری، تەندروستی، دارایی، کارەبا، داد، کار، پەروەردە لەگەڵ قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە پەروەردە

کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 4ی پاشنیوەڕۆ
وەزارەتەکانی: خوێندنی باڵا، گەیاندن، بازرگانی، ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، نەوت
دیوانی وەقفی سوننەو شیعە
دامەزراوەی شەهیدو زیندانیانی سیاسی
دەستەی باڵای حەج و عەمرە
ئەنجومەنی دەوڵەت
باقی دەستەکانی دیکە

کاتژمێر 10ی بەیانی
هەموو زانکۆو کۆلێژە حکومی و ئەهلییەکان، بەرەچاوکردنی رۆژانی پشوو

– ئەم کاتە نوێیانە بۆ ماوەی سێ مانگ تاقی دەکرێتەوە و لە پاش جەژنی رەمەزانەوە کاریان پێ دەکرێت.
– هەموو فەرمانگەیەک ناچار بکرێت لانی کەم 30% فەرمانبەرەکانی بە هۆکاری گواستنەوەی گشتی دەوام بکەن.
– ماوەی پەنجەمۆری ئامادەبوون و رۆیشتن لە بەیانی و پاشنیوەڕۆ نیو کاتژمێر درێژ بکرێتەوە
– لێکۆڵینەوە بکرێت لە زیادکردنی رەسمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و گومرگ، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان پابەند بێت.
– نرخی بەنزین لە 1ی ئایارەوە زیاد بکرێت.