لە دهۆک

ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەر لافاو کەوتوون ئۆتۆمبێلی دیکەیان تێکەڵ کراوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە دهۆک گۆڕەپانێک دانراوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە لافاو زیانیان بەرکەوتووە و لەناوچوون، ژمارەیان 182 ئۆتۆمبێلن و لەو ژمارەیە بەشی زۆریان لە کارکەوتوون.

ئەوەی جێگەی سەرنجە خەڵکانێک ئۆتۆمبێل کە بەرلافاویش نەکەوتووە دەبەنە گۆڕەپانەکە بۆ ئەوەی قەرەبوو بکرێنەوە، 964 لەسەر ئەو بابەتە قسەی لەگەڵ هاتوچۆی دهۆک کردووە.

عەمید ئیبراهیم عەگید، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دهۆک بە 964ـی وت، تاوەکو ئیستا ژمارەیەک خەڵک هەوڵی داوە ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆ ناو ئەوانەی لە گۆڕەپانەکەدا کۆکراونەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەوانەی لافاو بردوونی قەرەبوو بکرینەوە، بەڵام ئاشکرابوون و ناهێڵن تێکەڵ بکرێن.

وتیشی، سێ کەس و چوار کەس نەبوون ئەو کەسانە بەڵکو زیاتر بوون کە ویستوویانە قەرەبوو بکرێنەوە بە بێ ئەوەی ئۆتۆمبێلیان زیانی پێگەشتبێت بە لافاو، بەڵام ئەو کەسانە لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆسەکەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی 964 تاوەکو ئیستا 182ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە و 37 دانەیان بە تەواوی لەکارکەوتوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی