دیمەنەکە چەند رۆژێک دەبیندرێت

بەمزوانە گەورەترین تەقینەوەی گەردوونی روودەدات

+964

ژووری هەواڵ

زانایانی فەلەک چاودێری تەقینەوەیەکی گەورەی گەردوونی دەکەن کە یەکجار لە هەموو تەمەندا روودەدات و مرۆڤ دەتوانێت بە چاو بیبینێت.

تەقیەنەوەکە لەناو گەلەئەستێرەی رێگای کاکێشان لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا روودەدات، لە گروپێکدا کە ناوی (T Coronae Borealis) لێنراوەو 3000 ساڵی رووناکی لە زەوییەوە دوورە، تیایدا ئەستێرەیەکی مردوو کە ناوی ”قەزەمی سپی” هەڵگرتووە لەگەڵ ئەستێرەی ”زەبەلاحی سوور” خۆیان دەدەن بەیەکدا و ئەوەی دووەمیان هایدرۆجینەکەی ناوی کۆتایی دێت و بەیەکجاری دەکوژێتەوە.

سوتەمەنی هایدرۆجینی لە ئەستێرە زەبەلاحەکەوە دەکەوێیە سەر ئەستێرە بچوکەکە، بەتێپەڕبوونی کات گەرمای نێوانیان زیاد دەکات و دەتەقێتەوە، تەقینەوەکە ئەوەندە گەورەیە بە چاو دەبیندرێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێک دیمەنەکە دەمێنێتەوە.

زاناکان پێشبینی دەکەن رووداوەکە لە ئێستاوە هەتا مانگی ئەیلولی داهاتوو رووبدات، دواهەمین تەقینەوەی لەو شێوەیە هەشتا ساڵ لەمەوبەر روویداوە.

ئەم رووداوە ناوی لێنراوە (NOVA) ناسا دەڵێت ئەو کەسانەی لەبەشی سەرەوەی گۆی زەوی دەژین دەتوانن بە چاوی خۆیان بیبینن.