ژینگه‌ى هه‌ولێر سه‌وزى ده‌كات

قوتابخانه‌یه‌كی هه‌ولێر 54 ساڵه‌ دروستكراوه ‌و بێ سه‌وزاییه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌ دێرینه‌كانى هه‌ولێر خاوه‌ن رووبه‌رێكی فراوانه‌، به‌ڵام بێ سه‌وزاییه‌، ژینگه‌ى هه‌ولێر بەڵێنی داوه‌ بۆیان سه‌وز بكات.

قوتابخانه‌ى ئاماده‌یی  كوردستانى كوڕان، به‌ یه‌كێك له‌ دێرینترین ناوه‌نده‌كانى خوێندن له‌هه‌ولێر داده‌ندرێت و ساڵى 1970 دروستكراوه‌.

دڵشاد هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ى كردووه‌ و به‌ڵێنی پێداون بۆیان سه‌وز بكات.

هیرانی به‌ 964ـى وت، كار بۆ سه‌وزكردنى ئه‌م قوتابخانه‌ دێرینه‌ ده‌كه‌ین و ناهێڵین بێ سه‌وزایی بێت.

وتیشی “له‌و رووبه‌ره‌ى قوتابخانه‌كه‌ كه‌ بۆ سه‌وزایی داندراوه‌، دارى جۆراوجۆرى لێده‌چێنین و و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین پێداویستییه‌كانى پشوودانى قوتابیانیش له‌ناو سه‌وزاییه‌كه‌ دابین بكه‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له ‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست به‌كار ده‌بن بۆ دابینكردنى دارى جۆراوجۆر بۆ ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ و مه‌به‌ستیشیانه‌ به‌ چاندنى داره‌كان رێژه‌ى ئۆكسجین له‌و قوتابخانه‌ دێرینه‌ زیاد بكه‌ن.

لە راپەڕین داوا لە کۆمپانیاکانی گەیاندن دەکرێت پڕۆژەی ...

لە راپەڕین داوا لە کۆمپانیاکانی گەیاندن دەکرێت پڕۆژەی لەبری سەوزکردن ئەنجام بدەن