لە دادگاى فیدراڵى سکاڵا تۆمار دەکەن

مامۆستایانى خوێندنى کوردى لە کەرکوک گرد بوونەوە

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

مامۆستایانى خویندنى کوردى لە کەرکوک گردبوونەوە و هۆشدارى دەدەن ئەگەر ئەم هەفتەیە موچەکانیان پێنەدرێت لە دادگاى فیدڕاڵى سکاڵا لەسەر وەزارەتى پەروەردەى عێراق تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەمە، ژمارەیەک لە مامۆستایانی خوێندنى کوردى لە کەرکوک کە موچەکانیان لەسەر وەزارەتى پەروەردەى هەرێمە، لە بەردەم بینای بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی کەرکوک گردبونەوە و داوادەکەن موچەکانیان دابەش بکرێت.

سەیران بەهادین، یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازی بە 964ـی وت،”گردبووینەتەوە، بەڵام نیازی بایکۆتمان نییە، چونکە قوتابخانە تەنیا یەک مانگی ماوە و منداڵی کورد زەرەرمەند دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەم هەفتەیە موچە دابەش نەکرێت لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لە دژی وەزارەتی دارایى و پەروەردەی عیراق تۆمار دەکەین لەسەر ئەوەى موچەى ئێمە دەنێرن بۆ هەرێم و لەوێ دەستى بەسەردا دەگیرێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە کەرکوک خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە

لە کەرکوک خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە