سەرقاڵی پاککردنەوەن

لافاوەکەی دهۆک زیانی بە سێ بەشەناوخۆیی زانکۆی دهۆک گەیاندووە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەهۆی بارانبارین و لافاوەکەی دهۆک نەک تەنیا زیانی گەیاندە ماڵان بەڵکو خوێندکارانی زانکۆی دهۆکیش بێبەش نەبوون لە زیانەکان و باڵەخانەکانی بەشە ناوخۆیی زیانیان بەرکەوتووە.

سێ بەشە ناوخۆیی سەر بە زانکۆی دهۆک کە خوێندکاری کوڕی تیایدا نیشتەجێن زیانیان بەرکەوتووە و ژورەکانیان هەمووی ئاوی تێچووە.

مەردان ئەتروشی، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیەکانی زانکۆی دهۆک بە 964ـی وت، زیان بەر سێ بەشەناوخۆیی کوڕان سەر بە زانکۆی دهۆک کەوتووە لە قەزای سێمێل و هەروەها سەنتەری شاری دهۆک، بەشەناوخۆییەکەی قەزای سێمێل زیاتر زیانی هەبووە و مۆکیتەکانی ناو ژورەکان تەڕبوون و پێداویستی خوێندکارەکانیش زیانیانبەرکەوتووە.

وتیشی، شوێنی نوێیان بۆ خوێندکارەکان دابینکردووە و بەزووترین کاتیش ژورەکانیان بۆ نوێ دەکەنەوە و بە کرێکارێکی زۆر و چەندین تانکەری ئاو پاکی دەکەنەوە و خوێندکارەکان دەگەڕێننەوە بۆ بۆ شوێنی خۆیان.

“لەکاتی لافاوەکەدا هیچ خوێندکارێک لە باڵەخانەکان نەبوون، زیانەکان تەنیا بەر کەلوپەلی ناو ژورەکان و کەلوپەلی خوێندنی خوێندکارەکان کەوتووە و پێش گەڕانەوەیان شوێنی نوێی حەوانەوە دابینکرا و دواتر هەموویان دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان”مەردان ئەتروشی وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی