پۆلیس: سزاكه‌یان پاره و زیندانیكردنه
لە ئاکرێ سێ کەس له‌ناو بازاڕدا شتیان خواردووه و دەستگیرکراون
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئەمڕۆ یەکشەممە لە شوێنێکی گشتیی قه‌زاى ئاکرێ سێ گەنج له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه كه ئه‌و سێ كه‌سه له ره‌مه‌زاندا به ئاشكرا خواردنیان خواردووه.
ئەم سێ گەنجە خەڵکی ناو قەزای ئاکرێن و ئێستا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوان، بنکەی سیپە لە ئاکرێ دەستبەرکراون.
عیماد زێباری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ی وت، ئەم سێ گەنجەی دەستبەسەرکراون تەمەنی هەریەکەیان زیاتر لە 20 ساڵه و ئەمڕۆ لە پێش چاوی خەڵک خواردنیان خواردووە، بێ گوێدان بە رێنمایی مانگی رەمەزان و ئەمەش دژی رێنماییەکانە بۆ ئه‌م مانگه.
وتیشی “بەپێی یاسایی 240 یاسای عێراقی راگیراون و بڕیاری کۆتایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە لە ئاکرێیە، کە سزاکەیان چی دەبێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، به‌پێی ئه‌م یاسایه سزاکەیان بریتی ده‌بێت له گوژمەیەک پارە و هەروەها زیندانیکردنیان بۆ زیاتر لە مانگێک.
ئەمە لە کاتێکدایە لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، لە مانگی رەمەزاندا چێشتخانە و چایخانەکان کراوەن و لە زۆر شوێن ئەو پەردەیەش بەکار ناهێنرێن کە چێشتخانەکان بۆ رێزگرتن لە رۆژوەوان بەکاری دەهێنن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن