رووداوەکە چییە؟

گەنجێکی لە شاخ گیانی لەدەست دا

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 24.3.2924 گەنجێکی تەمەن 30 ساڵانی دانیشتووی ناحیەی سکتان بۆ کردنی گژوگیای بەهارە دەچێتە شاخێکی نێوان گوندی گردە شێر و ناحیەکەیان، لەوێ گیانی لە دەست دا.
ئەو کەسە ناوی “س.ع”ـیە و باوکی دوو منداڵە و لەگەڵ برایەکی دیکەیدا چوونەتە ئەو شاخە.
حاکم شاخەوان، بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان بە 964ـی راگەیاند، بە پێی وتەی برایەکەی، کە لەگەڵی بووە، لەوێ لەپڕ براکەی بووراوەتەوە  و بەڕۆژوو بووە، شوێنەکەش تا دەگاتەوە ناو سکتان کاتژمێرێک دوورە و کە هاتووەتەوە گیانی لەدەست داوە، چونکە ئەو شوێنە شەبەکەی تەلەفۆنیشی لێ ئیش ناکات.
وتیشی، “تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە و تا ئێستا بە دروستی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی روون نییە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پاركه‌ تاقانه‌كه‌ى سكتان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

پاركه‌ تاقانه‌كه‌ى سكتان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌