"مرۆڤ واده‌كات سه‌گ په‌لامارى بداته‌وه"
ئاژه‌ڵدۆستێكى قه‌ڵادزێ نان بۆ سه‌گه برسییه‌كان دابین ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌نجێكى ئاژه‌ڵدۆستى قه‌ڵادزێ، نان بۆ سه‌گه برسییه‌كان دابین ده‌كات و ده‌ڵێت “مادام ئێمه‌ى مرۆڤ برسیمان بێت، ده‌بێت هه‌ست به‌وه بكه‌ین كه ئاژه‌ڵ برسی ده‌بێت”.
پشده‌ر قه‌ڵادزێی، ئه‌و گه‌نجه‌یه كه به‌رده‌وام له خه‌مى سه‌گه به‌ڕه‌ڵاكانى سنووره‌كه‌یدایه و زوو زوو سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌یان ده‌كات كه لێی كۆده‌بنه‌وه.
پشده‌ر به 964ـى وت، به‌رده‌وام كار بۆ په‌یداكردنى نان و خۆراك بۆ سه‌گه‌كان ده‌كات.
وتیشی “ئه‌مڕۆ پاشماوه‌ى چاككردنى مریشكم بۆ كۆكردنه‌وه و پێیان ده‌ده‌م”.
ئاماژه به‌وه ده‌كات، له چه‌ند شوێنێكی قه‌ڵادزێ سه‌گى به‌ڕه‌ڵا هه‌ن و ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ى 150 سه‌گ، زۆرترینیان له گردى حوسنیه‌ن.
پشده‌ر، له‌و گرته ڤیدیۆیه‌دا سه‌تڵێك پاشماوه‌ى چاككردنى مریشكى بۆ سه‌گه‌كان هێناوە و پێیانده‌دات و ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و سه‌گه‌ى به‌ره‌و لاى خواردنه‌كه ده‌چێت قاچێكی شكاوه و به‌هۆى برسییه‌تییه‌وه شه‌كه‌ت و ماندوو بووه.
داوا له خێرخوازان و پزیشكانى ڤێتێرنه‌ریش ده‌كات به ها‌ناى ئه‌م سه‌گانه‌وه بێن كه له رووى ته‌ندروستییه‌وه كێشه و گرفتیان هه‌یه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات زۆربه‌ى كات به‌ته‌نیا ئه‌و كاره بۆ سه‌گه‌كان ده‌كات و جارجاره‌ش هه‌ندێك هاوڕێى دیكه‌ى یارمه‌تى ده‌ده‌ن.
له باره‌ى په‌لامارى سه‌گه‌كانیش كه زۆرجاران حاڵه‌تى وا روویداوه، پشده‌ر ده‌ڵێت “هۆكارى هاربوونى سه‌گه‌كان مرۆڤه، چونكه مرۆڤ برسی ده‌كات و ئه‌ویش ناچاره له برسان په‌لامار ده‌دات”.
پشده‌ر چه‌ند ژماره موبایلێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاژه‌ڵدۆستان و پزیشكانى ڤێتێرنه‌رى په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن بۆ یارمه‌تیدانى سه‌گەکان.
07501563306 ڤایبەر تیلیگرام واتسئاب