دوو یاریزانی خولی فەرەنسا. فۆتۆ: X
کێ وا دەڵێت؟
“یانه‌كانی فه‌ره‌نسا سته‌م له یاریزانه موسڵمانه‌كان ده‌كه‌ن”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
رۆژنامه‌نووسی فه‌ره‌نسی رۆمان مۆلینا له گرته ڤیدیۆییه‌كدا ئاشكرای ده‌كات، چه‌ند یانه‌یه‌كی فه‌ره‌نسا له‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌دا، سزای یاریزانه موسڵمانه‌كانیان ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی كه به‌ڕۆژوو ده‌بن.
مۆلینا ده‌ڵێت، یانه‌كانی ئێف سی پاریس، مۆناكۆ، رێن و ڤالێنسیان، سزای یاریزانه‌كانیان ده‌ده‌ن، به تایبه‌تی له ئاستی تیپه‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوواندا، ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، فیدراسیۆنی فه‌ره‌نسا رێگه‌نادات یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌ڕۆژووبن، نه‌ك ته‌نیا له رۆژی یارییه‌كاندا، به‌ڵكو له رۆژانی كه‌مپی مه‌شق و ئاماده‌كاریشدا، ئه‌وه‌شی پابه‌ند نه‌بێ، دوورده‌خرێته‌وه و له یارییه‌كانی داهاتووشدا بانگی تیپه‌كه ناكرێته‌وه.