116ـیان لە سلێمانین

447 پزیشک بۆ نیشتەجێی دێرین وەرگیران

964+

پێشەوا محەمەد

بە پێی بڕیاری وەزیری تەندروستیی هەرێم، 447 پزیشک بۆ نیشتەجێی دێرین لە نەخۆشخانە گشتییەکان بۆ ساڵی 2024 وەرگیراون.

بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی بەرواری 17.3.2024ـی بەسەرەوەیە و بەسەر نەخۆشخانە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیدا گشتێندراوە.

تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 24.3.2024 لە زاری سەباح نەسرەدینی بەڕێوەبەرەکەیەوە بڵاویکردووەتەوە، هیواخواز بوون ژمارەیەكی زۆر زیاتر لە پزیشكان لە نیشتەجێی دێرین وەربگیرانایە، “بەڵام ئەوەش بەندە لەسەر بەرنامە و پلانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ساڵانی داهاتوودا هیوای وەرگرتن بۆ ئەوانە دەخوازێت کە ئەمساڵ هەلی وەرگرتنیان نەبووە.

لەو ژمارە پزیشکەی بۆ نیشتەجێی دێرین وەرگیراون 116ـیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانین و ئەوانی دیکەش بەسەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا دابەش بوون.

پزیشکی پایە بڵند، کە نیشتەجێی دێرینی پێدەوترێت، بەو پزیشکانە دەوترێت تەنیا لە بووارێکدا کاردەکات کە هەڵیبژاردووە، هەناوی، نەشتەرگەری، یان فیاکەوتن و هەر بووارێکی تردا بێت.

دڵی منداڵان چاوەڕێی واژۆیەکی وەزارەتی تەندروستییە

دڵی منداڵان چاوەڕێی واژۆیەکی وەزارەتی تەندروستییە