ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاریدا

راگرتنی درامای “عالم الست وهيبة” رەتکرایەوە

964+

پەری ساڵح

ناوەندی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق راگرتنی بەشی دووەمی درامای “عالم الست وهيبة” هەڵوەشاندەوە  و دەرهێنەرەکەش سوپاسی دەسەڵاتی دادوەری دەکات.

نزیکەی هەفتەیەک دەبێت درامای ” عالم الست وهيبة” هەڵایەکی گەورەی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ناوەتەوە لەسەر سکاڵای سەباح عەتوان نووسەر و سیناریستی چیرۆکەکە بڕیاری راگرتنی درا، بەڵام ئەمڕۆ یەکشەممە دادگا بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.

سامر حیکمەت دەرهێنەری دراماکە لە هەژماری خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێت، “سوپاس بۆ دەسەڵاتی دادوەری و پیرۆزە لە هەموومان، پیرۆزە وشەی راست و حەق، سوپاس بۆ ئەوانەی پشتگیرییان کردین”.

ئەم درامایە لە مانگی رەمەزاندا لەسەر شاشەی UTV عێراقی پەخش دەکرێت، وەرزی یەکەمی لە ساڵی 1997 نمایشکراوە، بەپێی روونکردنەوەکەی ناوەندی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق راگرتنی دراماکە لەسەر سکاڵای سەباح عەتوانی نووسەری دراماکە بووە، چونکە پارەی تەواوی وەرنەگرتووە وەک مافی خۆی.

هەندێک لە سەرچاوەکانیش بە پێچەوانەوە باس لەوە دەکەن هۆکاری تووڕەبوونی نووسەر و سیناریست سەباح عەتوان دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی لەلایەن بەرهەمهێنەرەوە دەستکاری چیرۆکەکە کراوە، لە هەمان کاتدا دەگوترێت سووکایەتی بە هێما ئاینییەکان کراوە.

درامای “عالم الست وهيبة” لەناو عێراقییەکان هەڵا دەنێ...

درامای “عالم الست وهيبة” لەناو عێراقییەکان هەڵا دەنێتەوە