لە سلێمانی
964 ناوی ئەو فەرمانگانە بڵاودەکاتەوە کە فەرمانبەرانیان بایکۆتی دەوامیان کردووە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
دوای پشووەکانی نەورۆز ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم رۆژی دەوام بوو، پەیامنێری 964 سەردانی بەشێک لە فەرمانگەکانی کردووە، بەڵام بەشێکی بەرچاوی فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە.
ئەو شوێنانەی پشتڕاستکراوەتەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی
شارەوانی رۆژهەڵاتی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی باج و دەرامەتی یەک و دوو
داواكاری گشتی
بەڕێوبەرایەتی رێگاوبان
چاودێری كۆمەڵایەتی
تاقیگەی بیناسازی سلێمانی
سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچوكەكانی لاوان
هاتوچۆی سلێمانی
فەرمانگەی تەنفیز
بنكە تەندروستیەكانی گەڕەكەكان.
هاوكات بەشێكیش لە فەرمانگەكانی دیكە نیوە دەوام دەكەن تا كاتژمێر 10 و بەشێكیشیان هەرژوورێك فەرمانبەرێك دەوام دەكات و لە هەندێكی دیكەیان بوون بەدوو بەشەوە بەشێكی دەوام دەكات و بەشەكەی دیكە بایكۆتی كردوە.
بنكەی تەندروستی گەڕەكی شێخ محێدین کاتژمێر 10 دەستیان لەكار هەڵگرت و بە 964یان وت، ئیتر هیچ نەخۆشێکی دیکە وەرناگرن.