کەشناسی.. ئەمڕۆ و سبەی بارانە
+964
دیسکی هەولێر
چاوەڕوان دەکرێت ئەمشەو و سبەی، لە سەنتەری شارەکان نمە باران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش کڕێوەو بەفر ببارێت، پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن.
ئاسمانی تەواوی هەرێمی کوردستان، هەورێکی چڕەو ئەگەری باران بارینی بۆ ئەمشەو سبەی لێدەکرێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش ئەگەری بارینی کەمێک کڕیوە و بەفر هەیە.
دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێ: بۆ ئەمڕۆ خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەترە، هەروەها مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت، بۆ سبەی زیاتر دادەبەزێت.
هاوکات پلەکانی گەرما تا دوو پلە دادەبەزێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 12 پلەى سیلیزى دەبێت، لە سلێمانی نۆ پلە، لە دهۆک 12 پلە، لە کەرکوک 14 پلە، لە هەڵەبجە 9 پلە، لە زاخۆ 12 پلە، لە سۆران 8 پلە، لە گەرمیان 15 پلە.