دیمه‌نێكی كاتى كرانه‌وه‌ى رێگاكه كه قایمقامییه‌تى ده‌ربه‌ندیخان بڵاویكردووه‌ته‌وه.
شۆفێرێك ده‌ستگیركراوه
رێگاى گشتى سلێمانى بۆ ده‌ربه‌ندیخان كرایەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا رێگاى گشتى سلێمانى بۆ ده‌ربه‌ندیخان كرایه‌وه كه چه‌ند كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى رشتنى نه‌فتا له‌لایه‌ن یه‌كێك له شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان داخرابوو.
قایمقامیه‌تى ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت، ئه‌و نه‌فتایه‌ى رژابوو، له نزیك گوندى بیركێ، ئاسته‌نگى بۆ هاتوچۆ دروستكردبوو، بۆیه رێگاكه به‌شێوه‌ى كاتى داخرا.
قایمقام بە هاوکاری هێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ توانیان چاره‌سه‌رى رێگاكه بكه‌ن و بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.
قایمقامییه‌ت ده‌ڵێت، ئه‌و شۆفێره‌ى بارهه‌ڵگره‌ى نه‌فتاكه‌ى رشتبوو، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵاتبوو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا و روبەروی دادگا كرایه‌وه.