دوو زانکۆی کوردستان ناگرێتەوە
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێن
+964
راژان باجەڵان
ئەمڕۆ شەممە 23.32024 ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی فیدراڵی لە رێگەی لینکێکەوە فۆرمی دامەزراندنی بۆ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و هەڵگری بڕوانامەی باڵا لە سەرتاپای عێراقدا کردەوە.
ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی لە ڕێی پێگە فەرمییەکانییەوە رایگەیاند فۆرمەکە بۆ ماوەی 21 رۆژ کراوە دەبێت، تێیدا 31 هەزار کەس دادەمەزرێن و یەکەمەکان و هەڵگری بڕوانامە باڵاکانی زۆربەی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستانیش دەگرێتەوە، بۆ ئەمەش خوازیاران دەبێت کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری یەکێک لە شارەکانی عێراق یان هی ناوچە دابڕاوەکانیان هەبێت
ئەوەش لە کاتێکدایە کە تەنیا هەردوو زانکۆی ( گەرمیان و چەرمۆ) لە کوردستان دەرچووانیان لەم دامەزراندنە بێبەش دەبن، بەهۆی ئەوەی ئەم زانکۆیانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە دانیان پێدانەنراوە
ئاسۆ لەتیف، راگری کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکانی خانەقینی سەر بە زانکۆی گەرمیان بە 964 ی وت، “دامەزراندنی یەکەمەکانی عێراق دەرچووانی زانکۆی گەرمیان ناگرێتەوە، چونکە دەرچووانمان کۆدی چوونە ناو سیستمەکەیان پێنادرێت، بەهۆی ئەوەی زانکۆکە هەندێک کێشەی ماوە و نەگەیشتووەتە ئەنجام لە بارەی پڕۆسەی دانپێنانی زانکۆکە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە “
ئهنجومهنی راژهی گشتیی فیدراڵی له رێگهی ئهم لینكهوه، فۆرمی دامهزراندنی بهردهست كردووه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا