به‌م ره‌مه‌زانه چی‌یان كردووه؟
33 كه‌س له كه‌ركوك ده‌ستگیر كران
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند، به‌سه‌ر هۆڵێكی قوماركردنیانداداوه و ئه‌وانه‌ی له‌وێبوون ده‌ستگیر كران، كه 33 كه‌س بوون.
پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، زانیاریی ئه‌وه‌یان هه‌بوو له سنووری بنكه‌ی قۆریه له هۆڵێكدا قومار ده‌كرێت، بۆیه هێزێكی پۆلیس و هێزێكی سوات هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر هۆڵه‌كه و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌وێبوون به‌سه‌ر یاریكردنه‌وه ده‌ستگیر كران.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون، 33 كه‌سن و له ناویاندا بازرگان و كه‌سایه‌تی دیاری بواری بازرگانی تێدایه، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر و كامێرای چاودێری و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كاندا گیراون و رێوشوێنی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سانه جگه له قوماركردن، كه كارێكی نایاساییه، به‌م مانگی ره‌مه‌زانه‌ش ئه‌م كاره‌یان كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون، به ماددەی 389 لە یاسای مەدەنی دەستگیرکراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.