رووداوەکە چییە؟
فەرمانبەرێکی کۆمپانیای نەوت گیانی لە دەست دا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 22.3.2024 فەرمانبەرێکی کۆمپانیای هەڵکەندی بیرە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق لە کاتی سەرقاڵبوونی بە هەڵکهندنی بیرێک لە قەزای دوبز، گیانی لەدەست دا.
مەریوان عەلی، کارمەندی کۆمپانیای هەڵکەندنی بیرە نەوتییهکان بە 964ی وت، فەرمانبەرەكه لەسەر تاوەری هەڵکەندنی بیرەکە کاری کردووە لە کێڵگە نەوتییهکانی بای حەسەن، لە قەزای دوبز لە رۆژئاوای کەرکوک، کێڵەی حەفارەی هەڵکەندنەکە بەری کەوتووە و کەوتووەتە خوارەوە، بەم هۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکە وتیشی ئەو فەرمانبەرە لە نەتەوەی عەرەبە و خەڵکی قەزای حەویجەیە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا