دەیویست لەبازاڕ ساغیبکاتەوە

لە سەیدسادق نزیکەی تۆن و نیوێک میوەی خراپبوو دۆزرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لەنێو بازاڕی سەیدسادق بەقاڵێک نزیکەی یەک تۆن و نیو میوەی خراپبووی بە مەبەستی ساغکردنەوە هێناوە و ئاشکرابووە، لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتەوە دەستگیراوە بەسەر میوەکەیدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.3.2024، تەها ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە 964ـی راگەیاند، لیژنەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر یەک تۆن و 300 کیلۆگرام کاڵەک، پرتەقاڵ و لالەنگی کە خراپبوون و کەڕوو لێیدابوون، بەوهۆیەوە لەنێوبراوە.

بەقاڵەکە بە پیکاب میوەکەی هێناوەتە بازاڕ و رێکاری یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.

ئەمە دووەم جارە لە مانگی رەمەزاندا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقمایەتی سەیدسادق دەستدەگرن بەسەر خواردن و میوەی خراپبوودا، لە رێکەوتی 14ـی ئەم مانگەشدا بڕی زیاتر لە یەک تۆن خواردن و میوە دۆزرایەوە و لەنێوبرا.

لە سەیدسادق دوو کەس بە بارێک دەرمانی قاچاغەوە دەستگیر ...

لە سەیدسادق دوو کەس بە بارێک دەرمانی قاچاغەوە دەستگیر کران