حاسڵاتی رووداوەکانی ئەم ئێوارەیە

ئۆفەرێکی تازە لە ئیسرائیلەوە بۆ حەماس

964+

ژووری هەواڵ

غەدعون ساعر وەزیری حکومەتەکەی ئیسرائیل لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوێتی: باشترین بژاردە ئەوەیە تەلئەبیب ئۆفەرێک بداتە حەماس، ئەویش بریتییە لە راگرتنی شەڕ لەبەرامبەر ئەوەی حەماس غەزە جێبهێڵێت.

کەناڵی 13ی ئیسرائیلی دەڵێت: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای کردووە لە کاتی سەردانەکەی بۆ تەلئەبیب بەشداری کۆبوونەوەی حکومەتە جەنگییەکی ئیسرائیل بکات و سەرنجی ئەمریکایان پێ رابگەیەنێت.

بەپێی راپرسییەکی ناوەندی فەلەستینی بۆ توێژینەوە: 84% فەلەستینییە بەشداربووەکان داوایان کردووە مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستین واز لە پۆستەکەی بهێنێت و پێیان وایە حکومەت بووەتە بارگرانی بەسەرشانی خەڵکەوە.

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: بە فەرمی داوا لە حکومەتی ئیسرائیل دەکەین بە هیچ شێوەیەک هێرشی زەمینی بۆ سەر رەفح ئەنجام نەدات لەبەر ئەوەی ئەوەندەی تر باری مرۆیی لەو شارە خراپتر دەبێت.

رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ناتەنیاهۆوە بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک وەزیران بەنیازە ئەنجومەنی جەنگ هەڵبوەشێنێتەوەو دەسەڵاتەکەی بداتە ئەندامان کابینەی سیاسی کە دەستەیەکی بچوکی حکومین و سەر بە نوسینگەی ناتەنیاهۆن.

بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: دەبێت رێگای وشکانی خێرا بکرێتەوە بۆ غەزە تا کۆمەک و هاوکارییان بگاتە خەڵکی، چونکە ئەوە تاکە رێگایە کە بەهۆیەوە برسێتی بنبڕ بکرێت.