دێرێكی مه‌سیحییه‌كانیش ده‌رگاى خسته سه‌ر پشت
له‌دهۆك و زاخۆ 22 هۆتێل و مۆتێل بۆ لێقه‌وماوان ته‌رخان كراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك و زاخۆ 22 هۆتێل و مۆتێل بۆ ئه‌و خێزانانه ته‌رخان كران كه زیانمه‌ندى لافاو بوونه‌و ناڵ و حاڵیان ژێرئاو كه‌وتووه.
به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى دوێنێ كه له پارێزگاى دهۆك و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ روویدا، به‌شێكی زۆرى هاوڵاتیانى ئه‌و دوو شاره به‌هۆى ئاو كه‌وتنه ناو ماڵه‌كانیان بێ شوێن مانه‌وه.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم، بۆ 964 ئاشكراى كرد كه له دهۆك 13 هۆتێل و مۆتێل و له زاخۆش نۆ دانه بۆ خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌كه ته‌رخانكراوه.
وتیشی “ته‌رخانكردنى ئه‌و شوێنانه بۆ خێزانه زیانلێكه‌وتووه‌ه‌كان له‌رێگه‌ى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى ئه‌و دوو شاره بووه”.
تا ئێستا له دهۆك نۆ هۆتێل و مۆتێل پێشوازیان له‌و خه‌ڵكه كردووه و چواردانه‌كه‌ى دیكه‌ش ئاماده‌ن بۆ پێشوازى كردن.
له زاخۆش چوار دانه‌یان خه‌ڵكى بۆ چووه و پێنج دانه‌شیان ده‌رگایان كراوه‌یه بۆ خه‌ڵكه‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 جگه له هۆتێل و مۆتێله‌كان، خه‌ڵكی ئاساییش خانوو و شوقه‌یان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه ته‌رخان كردووه و ته‌نانه‌ت له زاخۆ قه‌شه‌ى دێری بێدارى رایگه‌یاند كه ده‌رگاى دێره‌كه‌یان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه خستووه‌ته سه‌ر پشت .