شوکریە چۆن منداڵەکەی رزگار کرد؟
لافاوی دهۆک سەفەری چارەسەرکردنی منداڵەکەیانی دواخست
+964
هێڤی دیوالی-دهۆک
لافاوەکەی دوێنێ شاری دهۆک، لە گەڕەکی ماڵتا مالێکی پڕ کردوە لە قوڕولیتە، ئەو خێزانە بڕیار بوو ئەمڕۆ سەردانی ئێران بکەن بە مەبەستی چارەسەرکردنی منداڵەکەیان، کە نەخۆشە، بەلام بەهۆی لافاو نەیانتوانیوە بچن بۆ ئێران.
شوکریە، ژنی ماڵەکەیە و باسی ساتی رووداوەکە دەکات و دەڵێت، بە زەحمەت توانیان منداڵە نەخۆشەکەیان بەسەر دیواری خانووەکەیاندا دەرباز بکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا