"به‌شه‌وان پزیشكى لێ نیه‌"

بنکە تەندروستییه‌كه‌ی ناحیه‌ى باسرمە دەکرێتە 24 کاتژمێری

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كار له‌سه‌ر به‌ 24 كاتژمێركردنى بنكه‌ى ته‌ندروستى ناحیه‌ى باسرمه‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى هه‌ریر ده‌كرێت كه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆش وه‌ك بنكه‌یه‌كى ئاسایی ته‌ندروستى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌، له‌گه‌ڵ بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هه‌ولێر تاووتوێى كاره‌كانى بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌یان كرد و بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشچوونى كاره‌كانى ئه‌م بنكه‌ ته‌ندروستییه‌ ده‌ست به‌كاربێت.

رەزا ئەحمەد زەخۆک، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه‌ به‌ 964ـى وت، پێویسته‌ بنكه‌كه‌ فراوانتر بكرێت و شوێنى تایبه‌تیش بۆ پزیشكان و مانه‌وه‌یان له‌و بنكه‌یه‌ دابین بكرێت.

وتیشی “تاوه‌كو ئه‌مڕۆش ئه‌و پزیشكانه‌ى به‌ رۆژ له‌ بنكه‌كه‌ن له‌ شه‌ودا نامێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ش گرفتى و كێشه‌ى بۆ لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ى ناحیه‌ دروست كردووه‌”.

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ پێشبینى ده‌كات كاره‌كان بۆ به‌ 24 كاتژمێركردنى بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ له‌ مانگێك تاوه‌كو دوو مانگ بخایه‌نێت.

گەنجانی باسرمە خاوه‌ن ئوتومبێله‌ سوتاوه‌كه‌یان بێه...

گەنجانی باسرمە خاوه‌ن ئوتومبێله‌ سوتاوه‌كه‌یان بێهیوا نه‌كرد