20 خوێندکارن

داوای چارەسەری خوێندنی خوێندکارانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

داوا کراوە کێشەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ناو چاکسازیی گەورانی سلێمانی چارەسەر بکرێت، بەڕێوەبەری چاکسازیی کۆمەڵایەتیی هەرێم دەڵێت، مامۆستایان نییە.

ئەو زیندانییانەی لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە قۆناغی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگادان ژمارەیان 20 خوێندکارە.

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتیی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، داوایان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە مامۆستا بۆ ئەو ژمارە زیندانیکراوە تەرخان بکەن تا خوێندنی ئەمساڵیان نەفەوتێت.

بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ سێشەممە 19.3.2024 شاندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێم کۆبوونەتەوە.

ئیحسان عەبدولڕەحمان وتیشی، “ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی دواکەوت، چاکسازییەکە مامۆستای نەماوە و وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەیان داوە”.

لە هەرێمی کوردستان شەش چاکسازیی گەوران هەن و زیاتر لە پێنج هەزار راگیراویان تێدایە.

چاکسازییەکانی هەرێم چاوەڕێی بوودجەن

چاکسازییەکانی هەرێم چاوەڕێی بوودجەن