"پۆلیس چاودێرییان ده‌كات"

له‌ پردێ ئه‌و كه‌سانه‌ سزا ده‌درێن كه‌ ئاگر له‌ زبڵ و خاشاك به‌رده‌ده‌ن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانى پردێ به‌ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ گیری خواردووه‌ كه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر زبڵ و خاشاكه‌ فڕێدراوه‌كان، دواى ئه‌وه‌ى پلاستیك كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ فرۆشتن، ئاگر له‌ زبڵ و خاشاكه‌كه‌ش به‌رده‌ده‌ن و دوكه‌ڵێكی زۆر به‌سه‌ر شارۆچكه‌ى پردێ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ ناحیه‌ى پردێ شوێنی تایبه‌ت به‌ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك نییه‌، ئه‌و شوێنه‌ى ئێستاش لێی كۆده‌كه‌نه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كاتى به‌كاریده‌هێنن، كه‌وتووه‌ته‌ نزیك ماڵه‌كانى ئه‌م ناحیه‌یه‌.

محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌حمود سه‌رۆكى شاره‌وانى پردێ به‌ 964ـى وت، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ و پۆلیسیان له‌و كه‌سانه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زبڵ و خاشاكه‌كه‌ ده‌سوتێنن، چونكه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ى تێكچوونى ژینگه‌ى ناحیه‌كه‌یان.

وتیشی “تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌وانه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌، چونكه‌ ئه‌وكاته‌ى ده‌چنه‌ سه‌ر زبڵ و حاشاكه‌كه‌ ده‌وامى فه‌رمى نامێنێت و لیژنه‌كانمان ناتوانن چاودێرییان بكه‌ن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا ئه‌ركى چاودێریكردنى ئه‌م شوێنه‌ به‌ مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس سپێردراوه‌ و هه‌ر كه‌سێك ئه‌وكاره‌ بكات و ده‌ستگیر بكرێت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ 964 له‌ شاره‌وانى پردێ وه‌ریگرتووه‌، له‌ رۆژانى ئاساییدا رۆژانه‌ لانیكه‌م 10 تۆن زبڵ و خاشاك له‌ناو ناحیه‌ى پردێ له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌ و له‌مانگى ره‌مه‌زانیشدا ئه‌و رێژه‌یه‌ زیاتر ده‌بێت.

وتیشی “له‌ پلانمان دایه‌ شوێنێكى تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك له‌ سنوورى ناحیه‌ى پردێ دیاریبكه‌ین، بۆئه‌وه‌ى هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ژینگه‌ى ناحیه‌كه‌ دروست نه‌كات”.

مه‌یخۆره‌كانى پردێ له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتى خۆیان مه...

مه‌یخۆره‌كانى پردێ له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتى خۆیان مه‌ست ده‌كه‌ن