ئه‌شره‌ف حه‌كیمی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ریال مه‌درید؟

+964

وریا فەتاح

کەسێکى نزیک لە ئەشڕەف حەکیمى، یاریزانی پاریس سانجێرمان، دەنگۆى گەڕانەوەى یاریزانەکەی بۆ ریزەکانى ریال مەدرید  یەکلایى کردە.

بەم دواییانە هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە حەکیمى بووەتە جێگەى سەرنجى یانەکەى پێشووى و پێرێزى سەرۆکی یانەکە چاوی لەوەیە بۆ قەڵاى بێرنابیۆ بیگەڕێنێتەوە و لەگەڵ ئیمپاپێى هاوڕێیدا لە ریال درێژە بە یاریکردن بدەن.
بەڵام کەسێکى نزیک لە حەکیمى، سەبارەت بەم هەواڵە هاتووەتە قسە و بە رۆژنامەى لۆ پاریسیانی فەرەنسی وتووە، ئەشرەف دوو ساڵی ماوە بۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس، جارێ باس لە داهاتووی ناکات، ئەو هەواڵەش کە باس لە گەڕانەوەى دەکەن بۆ ریال تەنیا دەنگۆیە.

كه‌پڵه‌كه‌ی میلیتاو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف ...

كه‌پڵه‌كه‌ی میلیتاو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌شره‌ف حه‌كیمی هه‌یه‌