لە سۆران

هەر مانگا و ئاژەڵێک لەسەر شەقام ببینرێت دەستیبەسەردا دەگیرێت

964+

توانا نەقی

ئەو ئاژەڵانەی خاوەنیان هەیە و بەرەڵا دەکرێنە سەر شەقامەکان لە سۆران زەرەریان لە دار و سەوزایی داوە، شارەوانی سۆرانێش دەڵێت لە سبەینێوە دەستبەسەر هەر ئاژەڵێکدا بگرن خاوەنەکەی غەرامە دەکەن.

ئاژەڵەکان بەزۆری مانگان و لە ماوەکانی پێشوودا لقی چەندین داری ناوەڕاستی شەقامەکانیان شکاندووە و زیانیان بە سەوزایی کۆڵان و شەقامەکان گەیاندووە.

سەلوە شیروانی سەرۆکی شارەوانی سۆران بە 964ـی وت، پێشتریش هەڵمەتی لەو شێوەیان کردووە و غەرامە کراون بە بڕی 50 بۆ 75 هەزار دینار، بەڵام ئێستا دەیانەوێت غەرامەکە زیاد بکەن بۆ ئەوەی خاوەنی ئەو ئاژەڵانە ئەو کارە دووبارە نەکەنەوە.

وتیشێ، ئۆتۆمبێلی تایبەتمان دابینکردووە بۆ دەستبەسەردا گرتنی ئاژەڵەکان کە رەمپەی هەیە و ئاژەڵەکەش ئازاری نادرێت و لە سبەینێ یەکشەممەوە دەستپێدەکەن.

سەرۆکی شارەوانی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پاش غەرامە کردن خاوەنی ئاژەڵەکان هەر ئەو کارە دووبارە بکەنەوە ئەوا ئاژەڵەکانیان رەوانەی هەولێر دەکەن و دەیکەن بە کاری خێرخوازی.

خاوەنی مانگا و ئاژەڵی بەرەڵا غەرامە دەکرێن

خاوەنی مانگا و ئاژەڵی بەرەڵا غەرامە دەکرێن