ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد
ئەنچیلۆتی: یاریکردنی ڤینیسیۆس خەیاڵییە
964+
سۆما حەکیم زادە
یانەی ریال مەدرید لە یاریی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا رووبەڕووی ئۆساسۆنا بووەوە و بە ئەنجامی 4-2 یارییەکەی بردەوە و ئەنچیلۆتی بەم بردنەوەیە دڵخۆش بوو و ستایشی ئاستی یاریزانەکانی کرد.
ئەنچیلۆتی سەبارەت بە ئاستی ڤینیسیۆس دوای ئەم بردنەوەیە وتی: یاریکردنی ڤینیسیۆس خەیاڵییە و پێویستیمان بە یاریزانی وەک ئەو هەیە، راستە ئەو یاریەک سڕکرا، بەڵام توانی ئەمڕۆ 2 گۆڵ تۆمار بکات.
وتیشی: 200 بردنەوە بەس نییە و دەبێ بردنەوەی زیاتر تۆمار بکەین.