ئێمباپێ
دەیەوێت ریال رازی بکات
هێنری دەیهەوێت ئێمباپێ به‌شداریی ئۆڵمپیادی پاریس بكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
تێری هێنری، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی فه‌ره‌نسا، ده‌یه‌وێت یانه‌ی ریال مه‌درید رازیی بكات، رێگه به كیلیان ئێمباپێ بده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداریی ئۆڵمپیادی پاریس بكات له هاوینی داهاتوودا.
هه‌رچه‌نده ئێمباپێ هێشتا نه‌بووه‌ته یاریزانی ریال، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه ئه‌م هاوینه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه‌وه ده‌كات.
رۆژنامه‌ی لو پاریسیانی فه‌ره‌نسی نووسیویه‌تی، هێنری واز ناهێنێت و ده‌یه‌وێت ئێمباپێ بباته ئۆڵمپیاد، هه‌رچه‌نده ریال مه‌درید دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر په‌یامی بڵاوكرده‌وه، كه رێگا ناده‌ن یاریزانه‌كانیان به‌شداریی ئۆڵمپیاد بكه‌ن، به تایبه‌تی كاماڤینگا و چوامینی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێنری ده‌وێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئێمباپێ بباته ئۆڵمپیاده‌وه.