چەند شار دەگرێتەوە؟

ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بەهێزی باران بەڕێوەیە و هەوری سوپەر سێڵی لەگەڵە

964+

فەهمی نەبی

پێشبینیەکانی کەشناسی ئەوەیە، لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بەهێزی باران شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەجۆرێک لەهەندێ ناوچە پێشبینی بارینی سەروو 100 ملم باران دەکرێت بەهۆی دروستبوونی هەوری سوپەر سێڵ.

سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بە 964ی راگەیاند، لە شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە کاریگەرییەکانی شەپۆلێکی بەهێزی باران لەهەرێمی کوردستان دەردەکەون، بەڵام لە رۆژی سێشەممە پێشبینی دروستبوونی هەوری سوپەر سێڵ هەیە، بەجۆرێک رێژەی باران لەهیچ شارێکی کوردستان لە 50 ملم کەمتر نابێت.

هەوری سوپەر سێڵ بەوە ناسراوە بارانی بەخوڕی پێوەیە‌ و خێرایی باش زیاد دەكات ‌و ئەگەری بارینی تەرزەی لێدەكرێت و کاریگەریەکەی دوو تا چوار کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

بەوتەی سیروان ساڵح، دوو شەپۆلە لە دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست دێن و کاریگەریییەکەیان لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاترە، بەڵام سبەی شەو روون دەبێتەوە کاریگەری لە چەند شوێنی دیکە دروست دەکات.

"هەوری سوپەرسێڵ و لافاو دروستدەبێت"