خاوەنی زۆرترین شەهیدە و باسی عومەری خاوەریش دەکات

“یادی هەڵەبجە کاڵ بووەتەوە و دەبوو بەرپرسان لێرەبن”

964+

عومەر فەتاح – هەڵەبجە

نەرمین کەمال خاوەنی زۆرترین شەهیدی کیمیابارانی هەڵەبجەیە و 14 کەس لە برا و خوشک و بنەماڵەکەی شەهیدبوون و خۆشی بەرکەوتە و بریندارە.

ئەو بۆ 964 قسەی کرد و باسی ئەوەشی کرد، شەهید عومەری خاوەر، کە وەک هێمایەکی کارەساتەکە دەناسرێت، لە رۆژی کیمیابارانەکەدا ویستوویەتی بچێتە ماڵی باوکی ئەو، بەڵام لە رێگە لەگەڵ کۆرپەکەی گیانی لە دەست داوە.

نەرمین دەڵێت، یادکردنەوەی هەڵەبجە کاڵبوونەوەی پێوە دیارە و دەبوو بەرپرسە باڵاکان ئامادەی شارەکەبن.

داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

36 ساڵ بەسەر کارەساتى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەدا تێدەپە...

36 ساڵ بەسەر کارەساتى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت