لە سنووری زومار

لە رووداوێکی هاتوچۆ 13 کەس برینداربوون

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای کاتژمێر 12ـی ئەمشەو لە نزیک کۆمەڵگای سحێلا لە گوندی عەلیۆکا سنوری زومار ئۆتۆمبێلێکی پیکاب لە کۆنترۆڵ دەرچووە و 13 کەس بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 ئەو 13 کەسەی کە بریندار بوون سەرجەمیان سەرنشینی پیکابەکە بوون.

ئەمیر عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، سێ لەو بریندارانە برینەکانیان سەختن و رەوانەی دهۆک کراون ئەوانی دیکە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان لەفریاکەوتنی زاخۆ.

هەر لەسەر رووداوەکە بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتۆچوی زاخۆ بە 964ـی وت، رووداوەکە لە سنووری ئەوان نەبووە و بۆیە زانیارییەکی ئەوتۆیان لەسەری نییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە کەلار 12 کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

لە کەلار 12 کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون