سبەی

لە شەقامێکی هەولێر 5 هەزار گوڵی پەپولە بۆ یادی هەڵەبجە دەچێندرێت

964+

فەهمی نەبی

وا بڕیارە ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە یادی 36 ساڵەی کیمابارانکردنی شاری هەڵەبجە پێنج هەزار گوڵ لە جۆری “گوڵی پەپولە” بچێندرێن.

سەرەوەر وەیسی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، وا بڕیارە سبەی شەممە 11:05ی بەیانی لە شەقامی هەڵەبجە کە دەکەوێتە نێوان پارکی منارە و شانەدەر پێنج هەزار گوڵ بچێندرێن، ئەمەش وەک رێزێک بۆ گیانی پێنج هەزار کەس کە ئەو رۆژە بەهۆی کیمیابارانەوە گیانیان بەخشی.

ئەوەشی وت، ئەو گوڵەی دەچێندرێت هەموویان لە نەمامگەکانی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەرهەمهاتوون.

وا بڕیاربوو ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئەمساڵ لەیادی کیمیابارانی هەڵەبجە پێنج هەزار دار ببەخشێت بە هەڵەبجە، بەڵام وەک بەڕێوەری راگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، بە نوسراوی وەزارەت ئاراستەی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە کراوە، بەڵام ئەوان هیچ وەڵامێکیان نەبووە.

هەولێر کەمترین و هەڵەبجە زۆرترین رێژەی داری سێبەرداری ...

هەولێر کەمترین و هەڵەبجە زۆرترین رێژەی داری سێبەرداری لێیە