خوشکەکەی تائێستا ونە
پیاوێک 13 ساڵە کارەساتی هەڵەبجە بۆ خەڵک و کەسوکارەکەی دەگێڕێتەوە
964+
عومەر فەتاح – هەڵەبجە
هەر میوان و شاندێک بچنە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، روخسارێکی دووبارە دەبینرێ کە چیرۆکی کیمیایی باران و زەحمەتکێشی خەڵکیان بۆ دەگێڕێتەوە.
چیرۆکی رۆژانێک کە کەسوکارەکەی خۆشی تێیدا یادگارین.
ئەو کەسە محه‌مه‌د حه‌مه‌سه‌عیدە کە له ساڵى 2011- وە، فه‌رمانبه‌ره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه، دایک و باوک و سێ برا و دوو خوشکی شەهیدن و تائێستاش خوشکێکی وونە و بێ سۆراغە.
ماوه‌ى 13 ساڵه، وه‌ك شایه‌تحاڵێكى كیمیایی بارانه‌كه‌ی 16.3.1988ی هەڵەبجە، رۆژانە چیرۆك و رووداوه‌كانى ئه‌و كاره‌ساته بۆ میوانان و شانده بیانیه‌كان ده‌گێڕێته‌وه كه سه‌ردانى به‌شه جیاوازه‌كانى مۆنۆمێنته‌كه ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌راى كاره‌كه‌ى خۆى وه‌ك فه‌رمانبه‌ر، محەمەد حەمەسەعید بە 964ی وت، له ساڵى 2014- وە سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه، جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لى به‌جێماوى شه‌هیدانى كیمیایی بارانه‌كه‌یه و توانیویه‌تى 250 پارچه‌ى جۆراوجۆر كۆبكاته‌وه و به‌شێكى تایبه‌تى له‌مۆنۆمێنته‌كه بۆ تەرخانبکرێت.
ئەو چوار كتێبی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، برینداران و ونبووان چاپكردووە، توانیویه‌تى وێنه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى هه‌ڵه‌بجه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه و گونده‌كان و ئێران وێنه بگرێت.
محه‌مه‌د حه‌مه‌سه‌عید، پاش ماوەیەک لە فەرمانبەرێتی ئێستا بە بڕیارێک کراوە بە به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه، بەڵام بە قسەی خۆی ئه‌و ئەرکەی هۆکارە بۆ ئەوەی به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌ڕان و به‌دواداچوونی زیاتر بۆ دۆزینه‌وە و ئه‌رشیفكردنى به‌ڵگه‌نامه و كه‌لوپه‌لی کارەساتی کیمیابارانی خەڵک لە هەڵەبجە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا