نیگەران نییە

ئەنچیلۆتی: ئێمە بۆ تۆڵەسەندنەوە لەگەڵ مان سیتی یاری ناکەین

964+

سۆما حەکیم زادە

دوای راکێشانی تیروپشكی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و هەریەکە لە یانەی ریال مەدرید و مان سیتی رووبەڕووی یەک دەبنەوە، ئەنچیلۆتی دەڵێت: ئێمە بۆ تۆڵەسەندنەوە ناچین.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا له‌ شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشكی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا راكێشرا و یانەکان یەکلایی بوونەوە.

لە ئەنجامی تیروپشکەکەدا یانەی ریال مەدرید بەرەمبەر مان سیتی یاریدەکات، هەربۆیە ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەرکەوت، سەبارەت بە رووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ مان سیتی رۆژنامەنووسان لێیان پرسی و وتی، “پێویست ناکات نیگەران بین، ئێمە گەشبینین و یارییەکی یەکسان دەبێت هەردوو تیپەکە هێزێکی زۆریان هەیە.

ئەوەشی وت، “ئێمە بۆ تۆڵەسەندنەوە دژی ئەوان ناچین”.

ئەنچیلۆتی دڵی خۆشە و عەیبی نییە

ئەنچیلۆتی دڵی خۆشە و عەیبی نییە